به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١٠ كرێكاری شیركه‌تی “عومران مارۆون”ی ورمێ ماوه‌ی پێنج مانگه له‌سه‌ركاره‌كانیان ده‌ركراون به‌بێ ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان پێ بدرێت.
به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌و شیركه‌ته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئاوی ناوچه‌یی ئوستان به‌ستووه و له پڕۆژه‌ی توونێلی “كانی سێ‌و”ی پیرانشار كاری ده‌كرد، ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ بووه و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ١١٠ كرێكای ئه‌و شیركه‌تی بێكاركردووه به‌بێ ئه‌ویكه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكات و ڕێگه نادات كرێكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئێستا هه‌ر كرێكارێك ٨٠ بۆ ٩٠ ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی به‌لای شیركه‌ته‌وه ماوه و ته‌نانه‌ت بیمه‌ی بێكاریش بۆ كرێكاران دابین نه‌كراوه و خاوه‌نكار له پێدانی مافه‌كانیان خۆده‌بوێرێت.