ڕۆژی هەینی ٤ی مانگی خەرمانان، کرێکارێکی لاوی خه‌ڵكی كرماشان لە کاتی كاركردندا بەهۆی بەربوونەوە لە بیناییەکی نیوەکارە، گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ڕووداوە لە شارەکی “حافزییە”ی کرماشان ڕوویداوە و تەمەنی ئەو کرێکارە نزیکەی ٢٨ ساڵە و هۆکاری گیانلەدەستدانی، پچڕانی پشتێنی ئیمه‌نیی بووه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه له‌ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ بایه‌خێك به‌ژیان و ئه‌منییه‌تی كرێكاران نادرێت و خاوه‌نكاره‌كان له‌دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران خۆده‌بوێرن و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیش چاوپۆشیان لێده‌كه‌ن.