دوای مانگێک له دەسبەسەرکرانی “پژمان فاتح”ی، “موحسێن مەزڵوم”، “محەممەد فەرامەرزی” و “وەفا ئازەربار” تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سه‌ر چارەنووسیان لەبه‌ردەستدا نییە.
پاش نادیاریی چارەنووسی ئه‌و چوار بەندکراوه سیاسییه لە گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ پاڵپشتیکردنیان هەڵمەتێکی تویتەریان بەڕێوەبرد. ئەم گەردەلوولە تویتەرییە کاتژمێر ١٠ و نیوی شه‌وی هەینی ڕێکەوتی چواری خەرمانان بەڕێوەچوو و هاووڵاتییان توانیان بۆ پشتیوانی له‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه به‌شدرای تێدا بكه‌ن و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی سه‌ره‌كی پاراستنی گیان و كه‌رامه‌تی به‌ندكراوان بزانن.