ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، لە چەند ڕووداوێکی جیاوازدا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئێوارەی هه‌ینی لە دوو ڕووداوی جیاوازدا له رێگای گوندی “خەزێنە”ی سەربه شارۆچکەی “چۆمان” و سنووری پێنجوێن، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و حه‌وت کەسی دیكه‌ش بریندار بوون، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، سێ گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٧ و ٢٠ و ٢٢ ساڵ له چۆمی زێی گه‌وره و به‌نداوی دهۆكدا نوقمی ئاو بوون و دوای كاتژمێرێك ته‌رمه‌كا‌نیان دوزرایه‌وه. له شاری كه‌ركووك به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو كه‌س له نۆره‌ی گازدا، به ده‌مانچه یه‌كێكیان ده‌كوژرێت. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری خانه‌قین، كه‌سێك دایك و برایه‌كی خۆی كوشت و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. شایانی باسه كه كێشه‌ی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاواردن و هه‌ژاری له عێراق بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌و وڵاته.