به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاره‌كانی گێڵانغه‌رب و قه‌سری شیرین به‌ده‌ست خراپی ڕێگاوبانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: جاده‌ی نێوان ئه‌و دوو شاره زۆر خراپه و به‌رده‌وام ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕوو ده‌دات.
به‌وته‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كه له‌و ڕێگایه هاتووچۆ ده‌كه‌ن، جاده‌ی نێوان گێڵانغه‌رب و قه‌سیری شیرین كه ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی و ترانزیتییه به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین جاده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ته‌واوه‌تی تێكچووه و نوژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی هاووڵاتییان، به سه‌دان ڕووداوی هاتووچۆ له‌و ڕێگایه ڕوویداوه و به ده‌یان كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه.