کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی “بڵواناوا”ی دێولان له‌ئاست مه‌عه‌ده‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی بڵوانئاوای دێولان له‌ئاست مه‌عه‌ده‌نه‌كانی 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گوندی “بڵوانئاوا”ی سه‌ر به‌ شارستانی دێولان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیان دژبه‌ له‌ناوبردنی ژینگه‌ له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌‌ ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هه‌وڵی ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی ڕژیم بۆ لێدانی مه‌عده‌نی نوێ له‌ زه‌مینه‌كانی “سورمه‌لی” و “خۆره‌تاوپان”یان مه‌حكوومكرد و ڕایانگه‌یاند: ڕێگه‌ ناده‌ین ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و شیركه‌تانه‌وه‌ له‌ناو بچێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ ناڕازییان، مه‌به‌ست له‌ نزیك كردنه‌وه‌ی مه‌عده‌نه‌كان له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك، له‌ناوبردنی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و كانیاوه‌كانه‌ و له‌كۆتاییدا خه‌ڵك ناچار به‌ چۆڵكردنی زێده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.