ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژ، حوکمی بهندكرانی “حسێن ئەلوەندکوهی” دانیشتووی شاری مەهاباد، لە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانەوە بۆ ٧ ساڵ و یەک ڕۆژ کەم کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، “حسێن ئەلوەندکوهی” لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تۆمەتی “شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران” بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژهیه كه ناوبراو لەمانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٨ی ههتاویدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.