کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی كوردانی دانیشتووی ئۆرووپا دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

خۆپێشاندانی كوردانی دانیشتووی ئۆرووپا دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا بە دروشمی “پاراستنی ڕۆژئاوا”، دژبه‌ هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد، ئاسمانی ناوچەكە بەڕووی دەوڵەتی توركیادا دابخرێت.

لە وڵاتانی فەڕانسه‌، ئاڵمان و سوئیس، خۆپێشانده‌ران دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری عێراق و سووریه‌ و به‌كاربردنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژبه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوێستی جیددی وڵاتانی جیان له‌ئاست كۆمه‌ڵكوژی كوردان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ بوون، خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری داخرانی ئاسمانی سووریه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیادا بوون و داوایان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌ڵوێستی خۆی له‌ئاست كوشتنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ باكووری سووریا ڕوون بكاته‌وه‌.