کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاركردنی ١٢١ منداڵ له‌ ده‌ست قاچاخچیه‌كانی مرۆڤ له‌ ئامریكا

ڕزگاركردنی ١٢١ منداڵ له‌ ده‌ست قاچاخچیه‌كانی مرۆڤ له‌ ئامریكا 3

وه‌زاره‌تی دادی ئامریكا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له‌ عه‌مه‌لیاتێكی به‌ریندا توانیویانه‌ 37 میرمنداڵ و 84 منداڵی بچووك له‌ده‌ست قاچاخچیه‌كانی جینسی مرۆڤ ڕزگار بكه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئامریكا چه‌ندین ڕاپۆرتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌گرووپێكی قاچاخچی جینسی مرۆڤ له‌ چه‌ند ئه‌یاله‌ت وه‌رگرت و پاش به‌دواداچوون و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان، عه‌مه‌لیاتێكی به‌ربڵاویان له‌ چه‌ند ئه‌یاله‌ت دژبه‌ قاچاخچییه‌كان ده‌ستپێكرد و توانیان ٨٥ تاوانبار ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و ١٢١ منداڵ و ١٤١ كه‌سی لاو ڕزگار بكه‌ن.