ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “منبج” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: ئێمه له هه‌ڕه‌شه‌كانی “ئه‌ردۆغان” ناترسین و وڵامی هێرشه‌كانی ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌سكه‌وته‌كانمان ده‌پارێزین.