کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی ناوچه‌ی “سۆمای برادۆست”ی ورمێ به‌هۆی بێئاوی‌

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی ناوچه‌ی سۆمای برادۆستی ورمێ به‌هۆی بێئاوی‌

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، گونده‌كانی ناوچه‌ی “سۆمای برادۆست“ی ورمێ تووشی كه‌مئاوییه‌كی سه‌خت بوون و گوندنشینان ناچارن بۆ دابینكردنی ئاو ده‌یان كیلۆمتر ڕێگه‌ببڕن یان بۆ هه‌میشه‌ گونده‌كه‌یان چۆڵكه‌ن و گوندنشینان له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین.

دەیان گوند لە ناوچەی “سۆمای برادۆست“ی ورمێ لەده‌ست بێئاویه‌وه‌ دەنالێنن، لە ھەندێك گوندی وەكوو “قەرنسا“، “خەلیان“، “خەرابە“، “كانیسپی” تەنانەت ئاوی خواردنەوەشیان نیە و رۆژانە ژن و منداڵ چەندین كیلۆمیتر دەپێون بۆ ئەوەی لە كانیاوەكانی دەورووبەر بە دەبە ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵ بھێننەوە. به‌وته‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.