به پێی ڕاێۆرتی “نیۆیۆرۆك پۆست“، فه‌رماندای ئه‌یاله‌تی “كنتاكی” ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاندووه كه ١٦ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵن به‌هۆی هاتنی لافاو له‌و ئه‌یاله‌ته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به وته‌ی فه‌رمانداری ئه‌یاله‌تی “كنتاكی“، ١٦ كه‌س له چوار ناوچه‌ی شه‌رقی ئه‌و ئه‌یاله‌ته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان زۆره و له ئێستادا سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای ونبووانی ڕووداوه‌كه‌ن. به وته‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵان لانیكه‌م شه‌ش منداڵ له دایك وباوكیان دابڕاون و له لافاودا نوقم بوون.