به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەمشارەیان بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، دەستبەسەر کرد.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە به هێرش بردنه سەر ماڵی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “بەهائەدین عەباس زادە”، ناوبراویان دەستبەسەر و له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بە سه‌ر دەستبەسەر کرانیدا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.