کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندی سزای ٣ مانگ بەندکران بەسەر ژنە چالاکوانێکی شاری مهاباد

سەپاندی سزای ٣ مانگ بەندکران بەسەر ژنە چالاکوانێکی شاری مەهاباد

“نەخشین ئەحمەدی” هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مهاباد کە ئێستا لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دەستبەسەرە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەممە ئەو هاووڵاتییە دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە دەستبەسەر و دواتر بۆ شاری ورمێ گوازراوەتەوە. ناوبراو دوای سێ حەفتە لێپرسینەوە، لە زیندانی ئیتلاعاتی ورمێوه‌ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. جێگای ئاماژەیە دانیشتنی دادگای “نەخشین ئەحمەدی” بە شێوەی ئەلەکترۆنی بەڕێوە چووە و ناوبراو مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری نەبووە.