کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

“ئیرەج ڕەحیم زادە” تەمەن ٤٤ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی “ڕوار”ی سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەحیم زادە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-