به پێی ڕاپۆرتی چه‌ندین چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌نگه‌ڵه‌كانی زاگرۆس له‌ئاستێكی به‌ریندا به‌هۆی بڕین و قاچاخی دارستانه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه، خه‌ریكه له‌ناو ده‌چن و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداریش هیچ ڕێكارێك بۆ پێش‌گرتن له‌و كاولكارییه ناگرنه‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری بڕینی دارستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كه‌ن، ئیجازه‌نامه‌ی ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌وڵه‌تییه‌كانیان هه‌یه و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی دیكه نین. له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی چالامانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌شێكی زۆر له جه‌نگه‌ڵه‌كانی زاگرۆس له ناوچوون و چه‌ندین چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نیش له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.