به پێی ڕاپۆرتهكانن “زارا درەخشانی” ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماکۆ، لە لایەن لقی یەکەی دادگای شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ئەو ژنە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری خۆی، بە تۆمەتی “زنای محسنە” بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو سهبارهت به ئەو حوکمە، دیوانی باڵای ڕژیم، ئەو دەسەڵاتەی لە دادگای کەیفەریی شاری خۆی سەندەوە و دۆسیەی ناوبراو ڕەوانەی دادگای کەیفەریی شاری ورمێ کرد و ئەو دادگایەش ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە.