له ٣٤ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه بۆ ئێمه و خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان به تایبه‌ت شاری قاره‌مان و سه‌ربه‌رزی سنه و مەڵبەندی جنوبی کوردستان، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌سارێكی گه‌وره و كاره‌ساتێكی پڕ ئێش و ئازاره. له رۆژی ٢٧ ی ره‌شه‌مه و له گەرمەی شەڕی کۆنەپەرستانه و دژی ئینسانی ئێران و عێراقدا، شاری حه‌ڵه‌بجه كه‌وته به‌ر بوردومانی شیمایی فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌عسی عێراق و پێنج هه‌زار ئینسانی بێ دیفاع گیانیان به‌ختكرد. رۆژێك دواتر له ئاكامی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه و نەخوازراو له كه‌نار چۆمی سیروان، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، پۆلێك هه‌ڵووی تیژباڵی وره‌به‌رز، پۆلێك جه‌نگاوه‌ری كۆمۆنیست و ماندوویی نه‌ناس،ئەوانەی که مەرگیان بۆ ژیان دەویست، ئه‌وانه‌ی كه ناویان بۆ دوژمن تۆقێنه‌ر و سامناك و بۆ هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان مژده‌ده‌ری رزگاری بوو، كه‌وتنه گه‌مارۆی لەشكری زۆر و زه‌به‌ندی كۆنه‌په‌ره‌ستی و تاریکایی پارێز و به کۆمەڵ مەرگ بوو به میوانی دڵه گەورەکەیان. ئازیزانی گوردانی شوان،که به سەدان جار دوژمنیان له میدانی شەردا تووشی شکەست و ناکامی و سەرشۆری کردبوو ، ئەم جارە به هۆی مسمومیتی توندی شیمیایی و پاش چەند ساعات شەری قارەمانانه ، تا دوا دڵۆپی خوێن شه‌ڕیان كرد و ده‌رس و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یان له خۆڕاگری و مقاومه‌ت له مێژووی سه‌ربه‌رزانه‌ی كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان تۆمار كرد.
ئەمرۆ ئیتر ناوی گوردانی شوان و جنگاوەرانی ئەم گوردانه، تەنیا ناوێک و پۆڵه هەڵۆیەکی بەرزه فەری لە خۆیندا گەوزاو نییه،کوران و کچانی چەک له دەست و سەربەرزی شاری سنه و مەلبەندی جنوبی کوردستان نیین که نووکی چەکەکانیان له ئاسمانان تێپەر دەبێ و خۆا دەستکردەکان دێنێته لەرزین، بەلکوو ناوی ئەوان وەرە بەخشی ڵاوانی بەهەست و تازه پێگەیشوو، کرێکارانی یاغی لە ستەم و ژنانی دژ به دواکەوتویی و داب و نەریتی کۆن و پیاو مەزنه که بۆ ئازادی و بەرابەری خەبات و گیان بازی دەکەن.ناوی ئەوان لەگەڵ ناوی قارمانانی کۆمۆنی پاریس و بلشویکەکانی روسیه و کۆمۆنیستەکانی ئالمان و ئیتالیا و شوێنەکانی دیکەی ئەم گۆی زەوییه که ڵاپەرەکانی مێژوویان رنگین کردوه،تۆمار دەکرێت .ئەمرۆ ناوی گوردانی شوان،له سەر کێوی ئاویر و ئارێز، له مهاباد و سەقز و ورمی و تاران، هەتا ئەشکنجەگاکانی ئەوین و قزڵحەسار،هەتا مەلبندی به ئارەق و نەوتی رەش داگرساوی خۆزستان، لە ناو دڵان‌دا رێزیان لێدەگیرێت و له هەر هەنگاوێکی سەرکەوتندا له پێشمانەوه به وەری پۆڵاینەوه رێگا دەکەن . ئەوان ئاڵا سورەکەی کۆمەڵەن که بەردەوام دەشەکێنەوه.
یادیان دەکەین . یادیان بەخێر
حه سه ن رەحمان پەناە ٢٦ی ڕه شه مه ی ٢٠٢٢