ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، سێ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “شاكر بێهرووز“، “كامران قاسمی” و “ئه‌مین دڵ‌نشین” به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست جیانه‌كردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه، ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتریش چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست تێكه‌ڵبوونی زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ربڕیبوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدانی به‌رپرسانی زیندان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ ڕاگواستنیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، هه‌رسێكیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن.