كارمه‌ندانی ئیداره‌ی گشتی كاروباری عه‌شایره‌كانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و ئیداره‌یه له به‌رانبه‌ر هه‌بوونی هه‌ڵاواردن و نایه‌كسانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد و نووسراوه له به‌رانبه‌ر دۆخی ناڵه‌باری بژێوی ژیان و كه‌مبوونی ئاستی حقووقه‌كانیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكیه‌كان له بازاڕه‌كاندا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان بوون.