به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ڕێوڕه‌سمێكیان به بۆنه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی ڕۆژی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێ كرد و دواتر له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌و بۆنه‌وه وتارێك پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا و له درێژه‌دا به‌شداربوویه‌كی دیكه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌میشه جێگای ئۆمێد و هیوای كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بووه و كۆمه‌ڵه توانیویه‌تی له هه‌موو هه‌وراز و نشیوهكان خه‌بات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. له كۆتایی دا ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه به‌ڵێنیان نوێ كرده‌وه كه هه‌تا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی هاوڕێیانی گوردانی شوان و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه درێژه پێده‌ری ڕیگای پڕ له شانازی ئه‌و ئازیزانه ده‌بن.