کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانیسەعید خەسرەویوموختار شاه_مورادیخەڵکی شاریسەلاس باوەجانیو لە لایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە ٢٣ی مانگی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەری دیكه‌ کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناویئولفەت عابدینیخەڵکی گوندیشوانکارەسەر بە شاری ڕوانسەره، له‌ سنوورینه‌وسوودلە ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كران.

بەپێی ئەو هەواڵە، هێزەچەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرانه‌ کردووە و بەو هۆیەوەسەعید خەسەرەویگوللەیەک بەر ڕانی کەوتووە وموختار شاه_مورادیشدەستێکی بەسەختی بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەو چوار کۆڵبەرە لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان کراون.