ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له شاره‌كانی تاران، دامغان و ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی خانه‌نشینكراوانی شێركه‌تی فوولاد له‌و شارانه‌دا، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی هاوسانسازی حقووق و داواكاریه‌كانی دیكه‌یان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد، خوازیاری پێداچوونه‌وه به حوكمی هاوسانسازی حقووقه‌كانیان به‌پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانی سه‌ندووقه‌كانی دیكه و به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. جێگای ئاماژه‌یه خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.