كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شێركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رقی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر بینای شێركه‌تی به‌ڕێوبه‌ری تۆڕی به‌رقی ئێران، به هۆی هه‌لاواردن و هه‌بوونی جیاوازی له نێوان كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌ته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و نوسراوه له سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌كانی ده‌نگپێدراوی “وه‌زاره‌تی نیرو” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رابه‌ری و نه‌مانی هه‌ڵاواردن و جیاوازی له نێوان خانه‌نشیكراوان و كارمه‌نده‌كانی ئه‌و شێركه‌ته بوون. به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك پاداشت و مافی دارایی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته پێشه‌ل كراوه و به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م مافه‌داراییه‌كانیان بوون.