“موژگان کاووسی”، موعهلمی زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بۆ ماوەی یەک ساڵ لەلایەن ناوهنده ئهمنیهكانی ڕژیمهوه مافی چوونە دەرەوە له وڵاتی لێ قەدەغە کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی مانگی ڕەشەممه، ئیدارەی “گوزەرنامە”ی شاری “نوشهر” بە “موژگان کاووسی”، موعهلیمی زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، کە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ڕێژیم” و “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی” گیرابوو، ڕاگەیاندووە کە بۆ ماوەی یەک ساڵ مافی چوونەدەرەوە لە ئێرانی لێ قەدەغە کراوە.