ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕه‌سمێك به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له پاركه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری تاران، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمه‌كانی “٨ی مارس ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز له یه‌ك ڕیزن”، “تاكۆتایی هێنان به هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردن، توندووتیژی، سیسته‌می چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی دژ به ژنان، تێكۆشانمان به‌رده‌وامه”، “به هه‌وڵه‌كانی خۆمان كوتایی به كوشتنی ژنان بێنین”، “دژ به هاوسه‌رگیری منداڵان و كوشتنی ژنان خه‌بات ده‌كه‌ین” و ” له ڕۆژی ٨ی مارس شه‌قامه‌كانی شوێنی ئێمه‌یه” بۆ جارێكی دیكه جه‌خیان له به‌دیهاتنی مافه‌كانی ژنان كرد و له كوتاییدا هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.