كرێكارانی پڕۆژه‌یی و ئه‌ركان سالسی پترۆشیمیه‌كانی بوشێهر و عه‌سه‌لوویه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه پاش بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی ده‌ربڕی و خوازیاری ئه‌وه بوون كه له كۆتایی ئه‌مساڵ و پێش هاتنی ساڵی تازه حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت.