ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “محه‌ممه‌د مورادی” له لایه‌ن دادگای شاری مه‌هابادوه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٥ ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ یه‌كێك به شاره‌كانی ئۆستانی زه‌نجان مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو پێشتر و له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویدا ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ ده‌كرێت.