ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ڕێوڕه‌سمێك به به‌شداری خەڵکی ئازادیخوازی شار و شارووچەکەنانی دەور و بەری یوتۆبوری و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمڵه وحیزب کۆمونیستی ئێران و نوێنەری. ڕێکخراوە سیاسیەکان به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.“هاورییان سوما و هونەری غەزالی و گەزیزە مەولودی بە زمانی کوردی و فارسی و سویدی بەخێر هاتنی میوانەکانیان کرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگاری ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكردبە سروودیک بێ دەنگیکە شکا پاشان له‌لایه‌ن هاورێیانی مجری بەرنامە” چەند تراکت و كۆپله شیعر پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا و ڕێوڕه‌سمه‌كه به پێشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن هاوڕێ حوسین حەمیدی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی جیهان، ئێران و كوردستان و ئەو ئینشعابەی دوایی لە ناو ڕێزەکانی حیزب دا رووی دا به‌رده‌وام بوو .دواتر هاورێیان کاوە ئەحمەدی و ن.ب.شاڵاو”هەر یەک بە جیا دوو شیعر به زمانی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كران له كۆتاییدا له دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه په‌یامی پیرۆزباییان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه ناردبوو لە وانە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان. حیزب دیموکراتی کوردستان و تافگەری ئازادی پارتی ژیانی کوردستان (پژاک ) ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان ئاوات پێنجوێنی و فەریبورز کەرەمی حەمید رەسووڵی بە شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاماده‌بووان هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. لە بەر فەزایی خۆشی بەرنامەکە دوو هونەرمەندی بەشدار بوو لە مراسیمەکە هونەرمەندی دەنگ خۆش یریڤان هەڵەبجەی و موحسین کرماشانی بەشداریان کرد.