به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هێزه‌كانی شاره‌داری “میاندووئاو” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره له شه‌قامی بانكی میللی و خه‌ڵكیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، مه‌ئموورانی شاره‌داری به بیانووی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه بۆ شه‌وی چوارشه‌ممه‌سووری ده‌ستیان كردووه به ئازار و لێدانی ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت كردوون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌رپرچی هێرشی هێزه‌كانی شاره‌داریان داوه‌ته‌وه و له ئاست ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی شاره‌داری”میاندووئاو” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.