“ڕۆحۆڵڵا مه‌ردانی” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمانی لۆڕستان کە لە خۆپێشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرهەنگیانی ئێران دەستبەسەر کرابوو، له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و بێڕێزی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و بیلاته‌كلیفی، مانی لە خواردن گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران، “ڕوحوڵـڵا مەردانی” چالاکی سینفی فەرهەنگیان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳۰‌ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کاتی خۆپیشاندان له بەرانبەر بینای ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری “دێلفان” لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات دەست و پێیان بەستووەتەوە و لێیانداوە و بێڕێزی و سووکایەتییەکی زۆریان پێ کردووە.
