کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ “یه‌عقووب موشتاق” له‌ وڵاتی سووید

كۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ یه‌عقووب موشتاق له‌ وڵاتی سووید 1

‎ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ھاوڕێ یه‌عقوب موشتاق” ناسراو بە (یعقوب شکاک )، لە وڵاتی سووید کۆچی دوایی کرد.

‎ھاوڕێ “یعقوب” لە بنەماڵەیەکی كرێكار و زەحمەتکێش، لە ناوچەی ورمێ، لە گوندی “مافەڕان” سەر بە ناوچەی برادۆست لە دایک بوو. لە سەرتای شۆرشی گەڵانی ئێران ھاورێ “یعقوب“، وەک لاوێکی تازە پێ گەیشتوو، لە کۆر و کۆمەڵی گەنجان بەشدار بوو.

دوای ھێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی ھاوڕێ “یعقوب” و دوو برای په‌یوه‌ستی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بوون. لە سالی ١٣٥٩ لە شەرێک لە گەڵ ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە نیزیک شاری ورمێ بە توندی بریندار بوو و بە برینداری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرا. ناوبراو ماوەی پێنج ساڵ لە زیندان بوو و کاتێ لە زیندان ئازاد بوو زۆر زوو پەیوەندی به‌ ته‌شكیلات گرته‌وه‌ و كار و چالاكییه‌كانی درێژه‌ پێ دا. ناوبراو دوای چه‌ند ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له‌ ڕێگه‌ی وڵاتی توركیاوه‌ خۆی گه‌یانده‌ وڵاتی سوئد و تا دواكاتی ژیانی له‌وێ ژیا. یادی ئازیزی ھاوڕێ “یعقوب” بەرزو بەرێز بێ.