ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌س له كرێكارانی هه‌ریه‌كه له په‌یمانكارانی به‌ناو “شه‌ریفی” و “باقرپوور” له پترۆشیمی ئاپادانا، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌م كرێكارانه له دوای مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت به‌هۆی به‌ڵێنی چاكسازی خاوه‌نكارانی شێركه‌ته‌كه، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ناكرێت و په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته درۆی له‌گه‌ڵ كردوون له ناڕه‌زایه‌تی به‌و كاره دووباره نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه ئه‌و كرێكارانه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دیاری كردنی پشووی مانگانه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ له‌ماڵه‌وه بوون.