به‌رپرسێكی هێزه سنوورییه‌كانی ئۆكراین ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ئه‌و وڵاته ٨٥٠٠ هێزی نیزامی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی بیلاڕووس كرده‌وه تا له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته ڕێگری كه‌ن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ڵه‌تی ئۆكراین، پاره‌یه‌ك به بڕی ٧ ملیۆن یۆرۆ بۆ عه‌مه‌لیانی نیزامی به هاوكاری هێزی ئاسمانی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌هباد بۆ چاودێری سنووره‌كان ته‌رخان كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و له‌هستان، وڵاتی بیلاڕووس به كه‌ڵك ورگرتن له په‌نابه‌ران وه‌كوو ئامرازێك بۆ گۆشار بۆ سه‌ر یه‌كیه‌تی ئۆرووپا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. هاوكات به‌رپرسانی باڵای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئۆكراین هۆشدارییان داوه كه ڕووسیه‌ش ده‌یه‌وێت له‌و باروودۆخه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرێت.