به‌رپرسی پاراستنی ژینگه‌ی ئۆستانی سنه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌شكه‌وتی “كونه شه‌م شه‌م”ی شاری مه‌ریوان كه پانتاییه‌كه‌ی ٩ هێكتاره و له ناوچه‌ی گوندی تووراخ ته‌په‌ی ئه‌و شاره هه‌ڵكه‌وتووه، به‌هۆی هه‌بوون و ژیانی چه‌ندین جۆر شه‌مشه‌مه كوێره‌یه‌ی تایبه‌ت له‌و ئه‌شكه‌وته، وه‌كوو ئاسارێكی سرووشتی و نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمار كراوه.
له درێژه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه ئه‌و ئه‌شكه‌وته یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته سه‌رنج ڕاكێش و جوانه‌كانی ئۆستانی سنه‌یه كه له باكووری ڕۆژئاوای شاری مه‌ریوان هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و ئه‌شكه‌وته له ژینگه‌یه‌كی سه‌وز و خۆش به‌ناوی شاخی “چل كانی” هه‌ڵكه‌وتووه و سێ جۆره شه‌مشه‌مه كوێره‌ی تایبه‌تی و نایاب له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌ژین كه به‌هۆی ژینگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه، توانراوه وه‌كوو ئاسارێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران تۆمار بكرێت.