له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژێر ڕابردوو ١٥٠ كه‌س له ئیلام تووشی وایرۆسی كۆرۆنا بوونه و به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئۆستانی ئیلام گه‌یشتووه‌ته ٦٤ هه‌زار و ٢٤١ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی ئیلام هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشتووته‌وه یه‌ك هه‌زار و ١٣١ كه‌س و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، له ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی پلانێكی باش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ڕێگری كردن له به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه، له ڕیزبه‌ندی ڕه‌نگه‌كان، له دۆخی سووردا به‌سه‌رده‌بات.