به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌به‌كه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی شاری ڕه‌وانسه‌ر، له پێشكه‌ش كردنی هه‌ر چه‌شنه خزمه‌تگۆزارییه‌ك به هاووڵاتییان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له هاووڵاتییان واكسنی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه خۆی بواردووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هیچ به‌خشنامه‌یه‌ك له تارانه‌وه بۆ پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده به پێی مه‌یل و ئیراده‌ی خۆیان و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه هیچ بڕوایێكیان به ده‌وڵه‌ت و واكسنی نێوخۆیی نییه خزمه‌تگۆزارییه‌كانیان به خه‌ڵك ڕاگرتووه. به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره هۆكاره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه كه به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ڕه‌وانسه‌ر ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك ناچار به كۆتانی واكسنی ئێرانی بكه‌ن. ئه‌م كاره بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژار كه ناچارن سه‌ردانی ناوه‌نده خسووسیه‌كانی ده‌رمان بكه‌ن.