کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە بەندیخانەی نەغەدە

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە بەندیخانەی نەغەدە

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە، زیاتر لە ١٠ کەس لە بەندکراوان تووشی ئەو پەتایە بوون و گیانی هەموو بەندکراوان لە مەترسیدایە.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، به‌شك له‌ به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ تووشی کۆڕۆنابوون و لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کراون، تەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی چوونە دەرەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان پێ نادەن. هەروەها تا ئێستا هیچکام لە بەندکراوەکان واکسینی کۆڕۆنایان لێ نەداوە و ئەم بابەتە بووەتە جێگای نیگەرانی بەندکراوەکان و گیانیان لە مەترسیدایە.