ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكارییه‌كانیان ، له به‌رانبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته و ده‌فته‌ری كاری مۆدیرهكهی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و شێركه‌ته بوون . شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان هه‌تا ئێستا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حقووقه دواكه‌وتووه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا گه‌ییشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانیان ئه‌ده‌ن .