کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

ئاخیزی خوزستان موژدەی ڕاپەرینی گەورەتری لەناخایە

حمایت جمعی از فعالین کارگری سنندج از اعتراضات مردم خوزستان

 

خوزستان کە تینووی ئاوە
بۆ نان وکارو ئازادی خرۆشاوە
ئاوەکەی لێ مەکەن بە خوێن
بۆ لێڵ کردنی سەرچاوە
ئاو کە سەرچاوەی ژیانە
ئەو ئاخێزەی خولقاندووە
ویشک بوونی سەرچاوەی ئاو
خەڵکی تینووی هەژاندووە
کۆمەڵانی ئەو ناوەندە
بێ ئاوی پشوی لێ بڕیون
بۆیە ئاوا دژی زۆردار
بە تیکڕایی ڕاپەریون
مەرگ ومیری ئاژەلەکان
لە بێ ئاویدا بەر چاوە
هەر بۆیە کۆمەڵگای تینوو
چاو پۆشین دەخاتە لاوە
کۆماری نگریسی ئیسلام
دژی ئاوەدانی وئاوە
مێژووی ڕەشی هێندە قورسە
زۆر چۆم و دەریای قوت داوە
لە گۆلی ورمێ تاکارون
قاقرستانی خوڵقاندوون
کە بۆ ئاخیزی ئەو جارە
خەڵکی تینووی لە گژ ڕاچوون
داوای ڕەوای ئیعتیرازیان
سڕینەوەی ئازاریانە
کە بێ ئاوی قورگی گرتوون
ململانێ مەرگ و ژیانە
بەڵام کۆماری سێدارە
هەر توندو تیژی دەزانی

ئەوەیە فەلسەفەی مەزهه ب
گەر بە وردی لێ بڕوانی
پشتیوانی ئەو ئاخێزە
پەرەی ئەگرێ وباڵ ڕاداوێ
دروشمی یەکیەتی روونە
بۆ دەرکەوتنی هەتاوێ
تەنینەوەی ئەو هەستانە
لە ناو چینی کرێکاران
بۆتە زامنی سەرکەوتن
بۆ ڕاماڵینی زۆرداران
هەڕەشەو گوڕەشە وکوشتن
دادی کۆنەپەرست نادا
ئەو هەڵچوونەی ئەو جارەیە
مۆڵەتی ڕزگاریان نادا
ئەو ئاخێزو ڕاپەرینە
هەر بێ ئاوی ناگرێتەوە
بیست و دووساڵی ڕەبەقە
کە خواست و ویستی ئەو خەڵکە ئەسڕێتەوە
بۆیە بۆتە بە بورکانێک
بۆ توانەوەی ستەم کاران
نوکی تیژی ئەو هەڵچوونە جەماوەریە
ڕادەماڵێ مافیای قودرەت لە ئێران
یەکگرتن ڕەمزی سەرکەوتن دادەڕێژێ
ئێستا ئەو دروشمە بۆتە بە هەوێنێک
کە لە سەرتاسەری ئێران ئیڵێنەوەو
پشتیوانی بێ سنورە ، لە هەر شارو لە هەر شوێنێک
بۆپێشەوە بۆپێشەوە
کۆمەڵانی وەگیانهاتوو
بە یەک ڕایی و بە یەک دەنگی
داڕێژن گەشترین ئاسۆ
٢٠٢١\٧\٢٧
ژاکاو یوتەبوری