کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌

ڕۆژی پێنج شەممە 20ی  جۆزەردان،  هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵه‌”ی سەر بە شاری بانە، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانیان كردووەته‌ ئامانج و لە ئاکام دا  کۆڵبەرێک بە ناوی “رەحمان کەریم پوور” به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ خه‌ڵكی ئاوایی “سیوچ”ی سەر بە شاری بانەیه‌ و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی  یەکێک لە ناوەندە ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره‌ کراوە.