هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌شاری “فه‌یزئاباد”ی به‌ده‌خشان له وڵاتی ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك له شارۆمەندان و چالاكانی مه‌ده‌نی له كابۆلی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی والی به‌ده‌خشان و مه‌حاكمه‌ی له لایه‌ن دادگا بوون.
ناڕازییان خوازیارن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ گۆرینی والی ئه‌م وەلایهته، والی نوێ له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ست نیشان كات. ناڕازییان له شاری “فه‌یزئاباد” ناوه‌ندی ولایه‌تی به‌ده‌خشان، ڕێگه‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یان داخست. ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی ئه‌م شاره له به‌رانبه‌ر بینای والی له‌م شاره، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌دواكه‌وتنی ده‌ست به‌كار بوونی سه‌دی “شورئابهك”، گرانی نرخی كاره‌با، كه‌می ئاوی خواردنه‌وه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌م ولایه‌ته ده‌ربڕی. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.