کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی به‌شی خزمه‌تگوزاری ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسفه‌هان

اعتراض کارکنان خدماتی آموزش و پرورش اصفهان1

كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی به‌شی خومه‌تگوزاری ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شاره‌ به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، داخوازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ناڕازییانه‌ بریتین له‌: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان و پێڕاگه‌یشتن به‌ باروودۆخی خراپی پێشه‌ییان”. به‌ وته‌ی ناڕازیان له‌ ساڵی نوێدا حقووقه‌كانیان زیادی نه‌كردووه‌ كه‌ به‌ پێی بڕیاری دیوانی عیداله‌تی ئیداری حقووقی پێرسۆنێلی خه‌ده‌ماتی كه‌می كردووه‌ و گه‌ر به‌رێوبه‌رانی ڕژیم سه‌ره‌نج  نه‌ده‌ن به‌ خواسته‌كانیان  به‌رده‌وام ئه‌به‌ن له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.