كرێكارانی فازی ١٤ی كه‌نگان ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته،حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه له كۆتایی پاره‌كه‌وه و هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشهوگرفتی دیكه له‌وانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌وتی ده‌ركردنی كرێكاران و نه‌بوونی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ره‌وڕوون. ناڕازییان ده‌شڵێن: له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه كرێكاران به‌شداریان كردووه به شێوه‌ی كاتی ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به شێوه‌ی دائێم كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.