ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاره‌كانی دیوانده‌ڕه و میانه تووشی ڕووداو هاتن و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی ڕهشیدئاوای به‌شی ناوه‌ندی شاری دیوانده‌ڕه، له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی ئاو به‌ربووه‌وه ناو چاڵكهوه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها منداڵێكی ١٢ ساڵ ته‌مه‌ن له ئاوایی “بناروان” له شارستانی میانه له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی له نزیك حه‌وزێك، كه‌وته ناو حه‌وزه‌كه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.