کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی شاری قوروە کە پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، “زەینەب خودامورادی” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی شاری سنە کراوە. شایانی باسه‌، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر حوکمی سێدارەی زەینەب خودامورادی تەمەن ٤٢ ساڵ جێبەجێ بکرێت. زەینەب خودامورادی ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانانی ٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە ١٢ ڕۆژەکەی و کچە تەمەن ٧ ساڵانەکەی و هاوژینەکەی بە ناوی “حەدیس” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

-