کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان

ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراوی وه‌زاره‌تی بێهداشتی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حقووقه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌م زانكۆیه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، ده‌وڵه‌ت بڕی ٥٢ میلیارد تمه‌ن به‌ ٤٧٠ خانه‌نشین كراوی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان قه‌رزداره‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ یه‌كساڵ، هێشتا هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حقووقه‌كانیان‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. شایانی باسه‌، پاداشی كۆتایی خزمه‌تی خانه‌نشین كراوانی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان، له‌ كاتێكدا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ كه‌ به‌های دراوی ئێران به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ داده‌به‌زێت و ڕێژه‌ی ئاوسانیش له‌چاو دوو ساڵ ڕابردوو به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر چووه‌ته‌سه‌رێ.