كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی موخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌ست و مه‌زایای هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی موخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكرانی له لایه‌ن سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیمه‌وه، هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: بڕیار بوو به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ ساڵ، لانیكه‌م له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا مۆتاڵباتی ١٤ ساڵی هه‌زار و ٣٠٠ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئه‌م ناوه‌نده په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام ئێستا سێ مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی دیاری كرا‌و تێپه‌ڕده‌بێ و سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامی كرێكاران، هێشتا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری دادگوسته‌ری ئۆستان و له ئیجرای ئه‌م پهسهندكراوهیهش هیچ خه‌به‌رێك نییه.