ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لانیكه‌م پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج و قائێن سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، له سێداره دراون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی سێشه‌ممه حوكمی ئێعدامی ٤ به‌ندكراو كه به تاوانی “كوشتنی به ئانقه‌ست” و “مه‌حاره‌به” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. ناوی سێ كه‌س له‌م به‌ندكراوانه “محه‌ممه‌د یهدی، مێهدی عه‌لی و سامان یه‌مینی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌س له زومره‌ی ئه‌و ١٠ به‌ندكراوه بوون كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان گوازترابوونه‌وه بۆ ژووری تاكه‌سی ئه‌م زیندانه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا به‌ندكراوێك به ناوی “مێهرشاد به‌راهوویی” كه به تۆمه‌تی “كڕین و فڕۆشی مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی قائێن ئێعدام كرا.