كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌نده‌رخومه‌ینی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، دواخرانی بڕی پێنج مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.